هه‌ڵه‌بجه‌؛ ته‌رمى شۆفێری كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/02/2018‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایكرد، شەوی پێنجشەممە 8ی شوبات، ته‌رمى هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 28 ساڵیان له‌ نزیك شوێنى فڕێدانى خۆڵ و خاشاكى هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزیوته‌وه‌ كه‌ شۆفێرى ئۆتۆمبێلى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ پاككره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.


ڕائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "ئەمشەو ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌ مه‌ ن 28 ساڵ كه‌ شۆفێری كۆمپانیای (گاریكس)ه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌شوینێ فڕێدانی پاشه‌ڕۆ و زبڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كوژراوی دوزرایه‌وه‌.

وتیشی "ئه‌و گه‌نجه‌ى كه‌ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌ دانیشتووى گه‌ڕه‌كی (پیرمحمد)ه‌ له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌، دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌".

وته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژەی بەوەشدا، به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له‌ ڕوداوه‌كه‌ ته‌رمه‌ كەی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ و تا ئێستاش بكه‌رى ئه‌م تاوانه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure