هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/02/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی راده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكاته‌وه‌ و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش بۆ بازرگانی هه‌رێم و ئێران ده‌كات تاوه‌كو به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی بارزگانی ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی شوباتی 2017، له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان عوسمان شوانی، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێم و سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رۆك و جێگری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی و دهۆك و ئه‌ندامانی ژووره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران بوو، كه‌ تیادا نوێنه‌ری حكومه‌ت جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكاته‌وه‌".

وتیشی "بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێم پێیڕاگه‌یاندین كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌موو كارئاسانییه‌كه‌ بۆ بارزگانی ئێران بكه‌ن بۆ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ئێران، به‌هه‌مان شێوه‌ رێگه‌ ده‌بێت بازرگانانی هه‌رێم كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان هه‌نارده‌ی ئێران بكه‌ن".

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندووه‌، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگری و گرفت بۆ بارزگانانی ئێران له‌ كوردستان دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری بازرگانی بكه‌ن.

سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی رونیشيكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌ت به‌ڵینداوه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی بازرگانان له‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ش له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی ئابووری له‌نێوان باززگانانی هه‌ردولا له‌ هه‌رێمى كوردستان ببه‌سترێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure