نرخى دۆلار به‌كاتى داخستن دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 08/02/2018‌ :: 418‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 8ى شوبات، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 850 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 124 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 124.150 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 123.850 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure