كۆمسیۆن ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى لیستى پاڵێوراوان درێژده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 08/02/2018‌ :: 245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى لیستى پاڵێوراوى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوو درێژ بكاته‌وه‌.


كه‌ریم ته‌میمى، وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ى شوباتى 2018 رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕیاریداوه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى وه‌رگرتنى لیستى پاڵێوراوى هاوپه‌یمانى و پارته‌ سیاسیه‌ به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو 15ى شوبات.

ته‌میمى وتیشى، "ئه‌و ماوه‌یه‌ كۆتاییه‌ و جارێكى تر درێژناكرێته‌وه‌".

پێشتر كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن رۆژى 10ى شوباتى وه‌ك دوا واده‌ى وه‌رگرتنى ناوى پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردبوو.

به‌پێى زانیارییه‌كان زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تائێستا لیستى پاڵێوراوانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ و، په‌رله‌مانیش سه‌رقاڵى هه‌موارى دووه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، ئه‌مانه‌ش هۆكارى بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆنه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure