نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 08/02/2018‌ :: 166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 124 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 124 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ بە 124 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار و 100 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار ص 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوە بوو:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 174 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure