نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 07/02/2018‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 124 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 124 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ بە 123 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 124 هه‌زار دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 174 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوە بوون:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 174 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure