گۆڕی دایكی قه‌زافی ته‌قێندرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 07/02/2018‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گروپێكی چه‌كدار له‌ناوچه‌ی وادی جارف له‌رۆژئاوای شاری سرت، گۆڕی (عائیشه‌ بن نیران)ی دایكی معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیایان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی میدیاكان (هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تایبه‌تی)ی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانیی لیبی به‌هاوكاری میلیشیا چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار كراون به‌و كرده‌وه‌یه‌.

پێشتر له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 17ی تشرینی دووه‌می 2011ی لیبیا، گۆڕی ناوبراویان هه‌ڵكه‌ندبوو، به‌ڵام دوێنێ ته‌قانوویانه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure