تیلەرسن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 06/02/2018‌ :: 146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
میدیا تورکییەکان بڵاوی دەکەنەوە، تیلەرسن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی  ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جەنەڕال ماکماستەر راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەچنە تورکیا بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ هاوتا تورکییەکانیان. 

ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەڕوان دەکرێت تیلەرسن لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو و ماکماستەر-یش لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەردانی تورکیا بکات.

ئەمە سەدانە لە سەروبەندی زیادبوونی بارگرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دێت، رێکس تیلەرسن دواجار لە ٣٠ی ئاداری ساڵی رابردوو سەردانی ئەنقەرە و لە ١٠ی تەمووزیش سەردانی ئیستانبوڵی کردبوو. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە