عه‌بادى تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/02/2018‌ :: 284‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 6ی شوباتی 2018ی بەشێک لە رۆژنامه‌ کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:
- (هه‌ڵبژاردن) په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كۆمسیۆن كۆده‌كاته‌وه‌ .. چوارشه‌ممه‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
- (كوردستانییه‌كان) رێگرییان له‌ تێپه‌ڕاندنى (بودجه‌) كرد
- په‌روه‌رده‌ و خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان چى به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟
- شه‌ڕى عه‌فرین پێكه‌وه‌ژیانى تورك و كوردى قورستر كرد
- له‌سه‌ر عه‌فرین 573 كه‌س ده‌ستگیركراون
- چوارقۆڵیى تاران، به‌غدا، دیمه‌شق و مۆسكۆ له‌ به‌غدا
- ئاڵۆزبوونى دۆخى غه‌ززه‌ پێكدادانى سه‌ربازیى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌
- پێشانگه‌یه‌كى كاریكاتێرى بۆ قاره‌مانێتى عه‌فرین
- گه‌له‌رى زاموا وه‌رزێكى نوێى پێشانگه‌ى شێوه‌كاران ده‌كاته‌وه‌

خه‌بات:
- دادگاى فیدراڵى: به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانى كه‌ركوك یاساییه‌
- سبه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان له‌باره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌
- بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق 205 قه‌واره‌ى سیاسى به‌شدارن و 27 هاوپه‌یمانیش پێكهێنراوه‌
- داعش له‌ عێراق ژه‌هرێكى كوشنده‌ جێده‌هێڵێ
- زیاتر له‌ 300 ئۆتۆمبێلى كه‌ركوكییان دزراون و به‌ نایاساییش پاره‌ له‌ شوفێران وه‌رده‌گیرێت
- توركیا .. 449 كه‌س به‌هۆى ره‌خنه‌گرتن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستبه‌سه‌ركراون
- ئێران: ده‌بێ توركیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر عه‌فرین رابگرێت
- رۆژنامه‌نووسێكى تورك: ئاسمانى عه‌فرین له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا قه‌ده‌غه‌ كرا
- كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له‌ مافى خاوه‌ن مۆلیده‌كان: تاكو حكومه‌ت گازمان بۆ دابین نه‌كات مۆلیده‌ هه‌ڵناكه‌ین
- به‌م نزیكانه‌ كۆلێجى پزیشكى له‌ زانكۆى گه‌رمیان داده‌مه‌زرێت
- هه‌ولێر .. دیوانى چاودێرى دارایى خولێك بۆ چۆنیه‌تى وردبینى كردنى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر:
- سوپاى سووریاى ئازاد چه‌كداره‌كانى له‌ ئیدلیبه‌وه‌ بۆ عه‌فرین ده‌گوازێته‌وه‌
- له‌ زوممار حه‌شدى شه‌عبى فۆرمى ته‌عریبكردن دابه‌ش ده‌كات.. (110) پۆلیسى كورد ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ موسڵ
- شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانى عه‌فرین خاپوور ده‌بن
- كاریگه‌رییه‌كانى ئایین له‌سه‌ر كولتور و هونه‌ر
- بڕیارى خه‌رجكردنى ته‌واوى پاره‌ى جووتیارانى كوردستان دراوه‌
- له‌ به‌غدا كوڕى وه‌زیرێك ته‌مه‌نى 11 ساڵه‌ و 50 دۆنم زه‌ویى وه‌رگرتووه‌
- ئێستا نیوه‌ى دانیشتوانى جیهان هه‌ژارن .. له‌هه‌ر رۆژێكدا دوو ملیاردێر زیاد ده‌بن
- له‌ هه‌ولێر نرخى غازى ماڵان گران ده‌بێت
- تره‌مپ به‌ به‌هاى نزیكه‌ى 49 ملیار دۆلار رێككه‌وتنى فرۆشتنى چه‌كى واژوو كردووه‌
- له‌ناوه‌ڕاستى پارساڵه‌وه‌، نرخه‌كانى نه‌وتى خاو به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 40 به‌رزبوونه‌ته‌وه‌
- سه‌رچاوه‌ییه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ (مه‌نبج) شتێك نییه‌ كه‌ ئه‌وان بیرى لێبكه‌نه‌وه‌
- سوپاى سوریاى ئازاد چه‌كداره‌كانى له‌ ئیدلیبه‌وه‌ بۆ عه‌فرین ده‌گوازێته‌وه‌
- سنه‌ ده‌بێته‌ میواندارى فێستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى فیلمى كوردى

ئاوێنه‌:
- هیوا ره‌ئوف عه‌لى ئه‌فه‌ندى، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ى سایلۆكه‌ى سلێمانى دراوه‌تێ: ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له‌ هه‌موو كوردستاندا یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر زه‌وییه‌كى به‌پاره‌ درابێتێ
- به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى جگه‌ره‌: مه‌ترسى له‌سه‌ر داگیركردنى زه‌وى كارگه‌كه‌ هه‌یه‌
- به‌رپرسى راگه‌یاندنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات: ئه‌وه‌ى له‌ عه‌فرین رووده‌دات به‌رگریكردنه‌ له‌ ئامه‌د، هه‌ولێر، سلێمانى و مه‌هاباد
- عه‌بادى تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نانێرێت
- جێرمى باكى، سكرتێرى فیدراسیۆنى پارتى كۆمۆنیستى فڕه‌نسا (PCF): وڵاتانى رۆژئاوا دوێنێ ستایشى كوردیان ده‌كرد و ئه‌مڕۆ بێده‌نگن له‌ئاست په‌لاماردانیان له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌
- له‌ كوردستان له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا نرخى یه‌كه‌ى كاره‌با 500% زیادكراوه‌
  * عێراق نرخى یه‌كه‌ى كاره‌با له‌سه‌ر كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كان 40% كه‌مده‌كاته‌وه‌
- له‌ ساڵى 2017دا هیچ حاڵه‌تێكى خۆكوشتنى ژنان له‌ گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه‌
- ره‌وا جه‌مال گۆرانى بۆ منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت ده‌ڵێت
- ئامینه‌ جۆڵا: ئه‌و ژنه‌ى 47 ساڵه‌ شیرینى شارێك دروست ده‌كات

باس:
- عه‌بادى به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌
- وه‌زاره‌تى دارایى خه‌رجیى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى دیارى كرد: سه‌رجه‌م پاداشت و هاوكارییه‌ داراییه‌كان و ئیفاد راگیراون
- به‌رپرسێكى خانه‌نشین: سندوقى خانه‌نشینى پاره‌ى تێدا نه‌ماوه‌
- ئه‌و شوێنانه‌ى به‌ناوى داشكان فێڵ ده‌كه‌ن سزا ده‌درێن
- سه‌رچاوه‌كانى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین مه‌ترسیى وشكبوونیان له‌سه‌ره‌
- عێراق وڵاتى 2 ملیۆن بێوه‌ژن و 6 ملیۆن بێ سه‌رپه‌رشته‌
- كارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى هه‌ریر ده‌خرێته‌وه‌ كار
- رانیه‌ 5 ساڵه‌ چاوه‌ڕێى ته‌واوبوونى نه‌خۆشخانه‌ 300 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌یه‌تى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure