بڕیاری کۆتایی لەسەر مەرزە لاوەکییەکان دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: 06/02/2018‌ :: 534‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
بڕیاری کۆتایی لەبارەی بەردەوامی کاری مەرزە لاوەکیەکانەوە درا، کە بژێوی سەدان ھاوڵاتی کوردستانی لەسەرە و  گرنگی خۆیان ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی وت" ئەمڕۆ لە بینای پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی پارێزگار کۆبونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا کە بەرپرسانی ئەو مەرزانە و نوێنەرانی پارێزگای ھەڵەبجە و دەربەندیخان و قەڵادزێ بەشداربوون".

وتیشی "لەکۆبونەوەکەدا دوای گفتوگۆیەکی زۆر گەشتینە ئەنجامێک سەرجەم مەرزەکان بەردەوامبن لەکارکردن بەڕووی بازرگانان و کاسبکاراندا، پارێزگاری سلێمانیش لە ھەوڵەکانی بەردەوامبێت تا لەگەڵ لایەنی عێراقی بە لێکتێگەشتن بەردوامبوونەکە چارەسەربکات و گرفت بۆ بازرگانان و کاسبکاران دروست نەبێتەوە".

ڕاشیگەیاند، ئەو مەرزانە ژیانی ھەزاران خەڵکی لەسەرە، کە کاری تێدا دەکەن، بۆیە مانەوەیان بەباش زانراوە، لەڕووی کاری بازرگانی نێوان ھەرێم و کوردستان ئەو مەرزانە ڕۆڵی خۆیان ھەبووە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی عێراقی بڕیاری لەسەر داخستنی مەرزە لاوەکیەکاندا کە لەکوردستانەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵوگۆڕی تیادا دەکرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure