دواڕۆژ نوسینگه‌ی هه‌ولێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواده‌كات هێزێكی سه‌ربازی تایبه‌ت بنێردرێت بۆ نێو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئارێز عەبدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق به دواڕۆژی ڕاگه‌یاند "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوویدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای كرد هێزێكی سه‌ربازی تایبه‌ت بێنه ناو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی پاسه‌وانیكردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانانه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كێشه‌ی ئێستای نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان، ناردنی هێزه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه، چونكه حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ هێزێك بنێرێت بۆ ئه‌و شوێنانه به‌مه‌به‌ستی پاسه‌وانی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت خۆیان پاسه‌وانی ده‌كه‌ن و پێویستیان به هێزی تر نییه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌لای هه‌رێمەوە ناردنی فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی و ئه‌فسه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی تێدانییه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێ هێزی سه‌ربازی بنێرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و فڕۆكه‌خانانه مه‌ده‌نین.
وتیشی "متمانه نه‌ماوه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، ئه‌و هێزه‌شی حكومه‌تی عێراق داوای ده‌كات بینێرێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان هێزی پۆلیسن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی سوپای عێراقیدان، ڕه‌نگه ئه‌م جۆره داواكارییانه كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا زیاد بكات".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دواڕۆژ، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، بڵاویكرده‌وه، به‌غدا ئاماده‌یه ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازیبێت پۆلیسی فیدراڵی عێراقی له‌شوێنی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌كان جێگیر بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.