کارەبای نیشتمانيی بۆ سلێمانی زیادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 05/02/2018‌ :: 18326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لەلایەن كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە بڕی 300 مێگاوات بۆ كارەبای نیشتمانیی بۆ پارێزگای سلێمانی زیادكراوه‌.

سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند "زیادكردنی ئەو بڕە كارەبایە، بۆ قەرەبووكردنەوەی كوژاندنەوەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانە كە ئەمڕۆ لەهەموو ناوشاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "پێدانی ئەو بڕە كارەبا زیادەیە لەچوارچێوەی هاوكارییەكدایە بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی تا كێشەكان لەگەڵ خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان چارەسەر دەبن".

وتیشی "له‌ئێستادا 85%ی دانیشتوانی ناوشاری سلێمانی كاره‌بای نیشتیمانیان هه‌یه‌ و هه‌وڵده‌درێت له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ كاره‌بای دیكه‌ دابین بكرێت تاوه‌كوو بتوانرێت كاره‌بای هه‌موو سلێمانی بدرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure