نێچیرڤان بارزانى بۆ رێككه‌وتن ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

هەواڵ / کوردستان :: 05/02/2018‌ :: 414‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ى شوباتى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- عه‌فرین به‌ خۆپیشاندانى فراوان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌
- وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ى سكاڵا له‌ به‌غدا ده‌كات
- كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق؟
- پارتى له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، یان نوێبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیدا؟
- بۆردومانه‌كانى توركیا جیاوازیى له‌نێوان چه‌كدار و سڤیلدا ناكه‌ن .. زیانیان به‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانیش گه‌یاندووه‌
- خامنه‌یى: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ ناوچه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌ 
  * به‌ گواستنه‌وه‌ى داعش بۆ ئه‌فغانستان تۆمه‌تبارى ده‌كات

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش، فراوانكردنى گفتوگۆكانى هه‌ولێر - به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
- سنوورى پێشابوور به‌ڕووى رۆژئاواى كوردستاندا كراوه‌یه‌
- جونبلات له‌سه‌ر كورد ره‌خنه‌ له‌ توركیا و عه‌ره‌ب ده‌گرێت
- عه‌فرینییه‌كان ئاهه‌نگى به‌رخودان ده‌گێڕن
- بێ بارانى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌نم و جۆى ئه‌مساڵى كه‌ركوك و گه‌رمیان ده‌كات
- له‌ هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین له‌ رۆژێكدا 7 سه‌ربازى تورك ده‌كوژرێن
- ئه‌مریكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ زیادكردنى تواناى چه‌كى ئه‌تۆمى
- سووریا .. ده‌ستگیركردنى 496 كه‌س له‌ میانى یه‌ك مانگدا
- له‌ رۆژى جیهانى شێرپه‌نجه‌دا چه‌ندین چالاكى ئه‌نجام دران
- هه‌ڵه‌بجه‌.. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌مى كاره‌باى نیشتمانى .. له‌مه‌ودوا هه‌ر ماڵێك 16 ئه‌مپێر كاره‌باى پێ ده‌درێت
- ژیانه‌وه‌ى سه‌چاوه‌ ئاوییه‌كان به‌رده‌وامه‌ .. له‌ ناحیه‌ى پشده‌ر و ده‌وروبه‌رى زیاتر له‌ 25 كانیاو ژیاونه‌ته‌وه‌

هه‌ولێر:
- قوربانیانى مه‌ده‌نیى شه‌ڕى عه‌فرین، سه‌د و په‌نجا شه‌هید و سێ سه‌د بریندارى تێپه‌ڕاند
- پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌ كه‌ركوك و خورماتوو ره‌تده‌كاته‌وه‌
- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان: ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى چاكسازى كۆده‌بنه‌وه‌
- نێچیرڤان بارزانى بۆ رێككه‌وتن ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا
- ئه‌مریكا هێزه‌كانى له‌ عێراق و سووریا ناكشێنێته‌وه‌
- هه‌رێمى كوردستان داواده‌كات به‌غدا ماف و مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى به‌پێى مادده‌ى 132ى ده‌ستوور بدات

چاودێر:
- 17 رۆژه‌ به‌رخودان به‌رده‌وامه‌ .. عه‌فرین شكست به‌ به‌هێزترین سوپاى ناوچه‌كه‌ ده‌هێنێت
- ئیخوان موسلمین-ى سوریا له‌ كۆمه‌ڵكوژى عه‌فریندا پشتگیرى توركیا ده‌كات
- عه‌بادى ئاماده‌ نییه‌ واده‌ى خه‌رجكردنى موچه‌ ئاشكرا بكات و یارى به‌ كات ده‌كات

رووداو:
- 18 په‌رله‌مانتار داواى فلته‌ركردنى ماڵپه‌ڕه‌ سێكسییه‌كان ده‌كه‌ن
- به‌غدا په‌یوه‌ندى 200 هه‌زار هاوبه‌شى ته‌له‌فۆن له‌ كوردستان ده‌بڕێ
- (رووداو) پڕۆژه‌ى "هێڤى" بۆ چاره‌سه‌رى تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ راده‌گه‌یه‌نێت
- سندوقى نێوده‌وڵه‌تیى دراو بۆ عه‌بادى: ده‌بێ 10 تریلیۆن دینار بده‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان
- ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كه‌مترین یاسا و بڕیارى په‌سه‌ند كردووه‌
- عێراق پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى راگه‌یاند
- به‌كر به‌غدادى له‌ لیسته‌كه‌ى به‌غداد نییه‌.. ناوى 60 داواكراوى تێدایه‌ كه‌ به‌عسى و تیرۆریستن
- به‌شێكى دیكه‌ى شه‌قامى 120 مه‌ترى ده‌كرێته‌وه‌
- كۆمپانیایه‌ك خزمه‌تگوزاریى ئه‌لیكترۆنى ته‌كسى ده‌هێنێته‌ كوردستان
- وه‌به‌رهێنه‌رێكى كورد سێ كارگه‌ بۆ ئاسنى چیاكانى سنه‌ و سه‌قز داده‌مه‌زرێنێ .. تێچووى پرۆژه‌كه‌ نیو ملیار دۆلاره‌
- حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركوك زه‌وى دابه‌شده‌كات
- كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نفلوه‌نزاى باڵنده‌دایه‌
- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: شێرپه‌نجه‌ له‌ كوردستان پاشه‌كشه‌ى كردووه‌
- واشنتۆن.. زلهێزه‌ بێ ستراتیژه‌كه‌ى سووریا 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure