پەرلەمانتارێک: عەرەبەکانی دیالە دەستبەسەر زەویی کوردەکاندا دەگرن

هەواڵ / کوردستان :: 07/02/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
لە دوای ڕیفراندۆم و نەمانی هێزە کوردییەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەو عەرەبانەی هاوردە کراون دەست بەسەر زەوی ماڵە كوردەکاندا دەگرن کە موڵکی خۆیانە.

فەرهاد قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ماوەیەکە هەوڵێکی زۆر دەدرێت کە عەرەبی هاوردە دەستبەسەر زەویی کوردەکان بگرێت لە پارێزگای دیالە و شارەکانی جەلەولا و خانەقین و قەرەتەپە و جەبارە بە دیاریکراوی، بۆ ئەوەی تێیدا نیشتەجێبن و ئەم دەرفەتەی ئێستا بە هەل بزانن".

وتیشی "بەفەرمی نوسراوم بۆ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کردووە کە ئەمە قبوڵنەکات و داگیرکارییە بۆ مافی کوردەکان لە سنورەکەدا و نابێت دەستبەسەر زەوییەکانیاندا بگیرێت کە تاپۆ و موڵکی خۆیانە و پێچەوانەی مادەی 140ی دەستوری عێراقە".

ئاشکراشیکرد "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین دەستبەسەر زەوی کەسدا بگیرێت، چونکە ئێمە نوێنەری خەڵکی ناوچەکەین و ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستیان پێمانە، ئێمەش بەردەوام دەبین لەسەر مافەکانیان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە