هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنی دیاریكرد

هەواڵ / کوردستان :: 05/02/2018‌ :: 981‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌سلێمانى 15 ئه‌ندام وه‌ك ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردران.


بژار عه‌لى بۆسكانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى، به‌ دواڕۆژى وت "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى 15 ئه‌نداممان به‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى كاتى به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستنیشانكردووه‌".

وتیشى "ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كاتییه‌ تا كاتى هه‌ڵبژاردن كاروبارى حزب به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ئه‌نجومه‌نه‌دا ره‌چاوى جێنده‌ر و ناوچه‌ جیاجیاكانى كوردستنمان كردووه‌ به‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ كاتییه‌ تا هه‌ڵبژاردن، له‌دواى ئه‌وه‌ كێ زۆرترین ده‌نگى جه‌ماوه‌رى به‌ده‌ستهێنا ئه‌و 15 كه‌سه‌ ده‌بنه‌ ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن، چونكه‌ ئێمه‌ حزبى جه‌ماوه‌ریى و پڕۆژه‌ین".

ئه‌مه‌ش ناوى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ن:
خدر حاجی ڕه‌سوڵ
د.سامان عه‌بدولڕه‌حمان
عوسمان عه‌بدوڵلا فه‌تاح
د.زێره‌ڤان سلێمان به‌رواری
د.قاره‌مان نادر محه‌مه‌د
حه‌كیم  وه‌سمان قادر
د.ئارام محه‌مه‌د قادر
حه‌سه‌ن بارام سه‌عید
د.ئه‌لبێرت عیسا
چیا ئیسماعیل عوسمان
دێرین جه‌میل خزر
د.ئاشتی ستار محه‌مه‌د
هێرۆ كه‌مال مه‌حموود
د.عه‌لی كه‌ریم محه‌مه‌د
د.ئارام قادر كۆكۆیی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure