حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی وادەی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/02/2018‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
بڕیاروایه‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو هەرسێ لایەنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.


ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌سەرۆكایەتی حكومەتی هه‌رێم ‌و پەرلەمانی كوردستان ‌و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم كۆ ده‌بنه‌وه"‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی "كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و جگه‌ له‌دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاووتوێی پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كەش‌ ده‌كرێت. 

ئه‌م كۆبوونەوەیە له‌كاتێكدایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكۆكن و به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێكی تریش له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران تێبینییان هه‌یه‌. 

رۆژی 17ی كانونی یه‌كه‌می2018، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و تێیدا داوایكرد له‌ماوه‌ی سێ مانگدا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریبكرێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure