نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2018‌ :: 1844‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 4ى شوبات، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 800 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 123 هەزار و 950 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، روو له‌ دابه‌زینه‌ و رۆژى یەکشه‌ممه‌ى رابردوو 100 دۆلار به‌ 124 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕدا 100 دۆلار دابه‌زیوە بۆ 123 هەزار و 800 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure