ئێران له‌سه‌ر داخستنى مه‌رزه‌ لاوه‌كییه‌كانى كوردستان هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2018‌ :: 261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى كرماشان ئاشكراى ده‌كات، مه‌رزه‌كانى شوشمێ و شێخ ساڵح له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران داخراون و پێشبینان نه‌ده‌كرد دابخرێن.


كه‌یوان كاشفى، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى پارێزگاى كرماشان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ى شوبات، به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (ئیرنا)ى ئێرانى راگه‌یاند "دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، كۆمه‌ڵێك رێوشوێنى ئابوورى گیڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشبینیمان نه‌ده‌كرد، له‌ ناویاندا داخستنى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و به‌مدواییه‌ش داخستنى هه‌ردوو مه‌رزى شوشێ و شێخ ساڵح".

راشیگه‌یاند "پارێزگارى كرماشان و كونسوڵگه‌رى هه‌ولێر و سلێمانى و ژووره‌ بازرگانییه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق سه‌رقاڵى دانوستاندنن كه‌ ئه‌و مه‌زرانه‌ بكه‌نه‌وه‌".

رونیشیكردوه‌، له‌ ئیستادا هه‌نارده‌كارانى ئێران، پێویسته‌ له‌ مه‌زره‌كانى په‌روێزخان و سومار كاڵاوشمه‌ك هه‌نارده‌ بكه‌ن.

پارێزگاى كرماشان 371 كیلۆمه‌تر سنورى له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، شه‌ش ده‌روازى سنورى له‌خۆده‌گرێت كه‌ كاڵاوشمه‌كى لێوه‌ هه‌نارده‌ى عێراق ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure