بارانبارینی ئەمساڵی بەغدا لە 80 ساڵی رابردوو كەمترە

هەواڵ / عێراق :: 04/02/2018‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دەستەی گشتی كەشناسی عێراق رایگەیاند "رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە بەغدا بە بەراورد بە هەشتا ساڵی رابردوو كەمترە".

سائر غەراوی، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی كەشناسی عێراق رایگەیاند "ئەم وەرزە لە بەغدا باران بە ڕێژەی 2.2 ملم باریوە و ئەم رێژە كەمەش لە 80 ساڵی رابردوودا تۆمارنەكراوە".

غەراوی راشیگەیاندووە، عێراق یەكێكە لەو پێنج دەوڵەتەی زۆرترین گۆڕانی كەشوهەوا تێیدا روودەدات و بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانە لە پارێزگاكانی دیكەش بڕی بارانبارین كەمیكردووە و لە پارێزگای بەسرە بە رێژەی 10 ملم و لە پارێزگای زیقار بە رێژەی 14 ملم باریوە.

سەبارەت بەهەرێمی كوردستان رێژەی بارانبارین زۆر بەرزتر بووە لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق و لە هەولێر بە ڕێژەی 10,9 ملم و لە سلێمانی بە ڕێژەی 149,9 ملم باران باریوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure