ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شێرپەنجەیە

هەواڵ / زانست :: 04/02/2018‌ :: 438‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2018 رۆژی جیهانی شیرپەنجەیە و ساڵانە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ بنەبڕکردنی شێرپەنجە لەم وادەیەدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەرامبەر نەخۆشییەکە چەندین چالاکی ئەنجامدەدات.

شێرپەنجە لەسەر ئاستی جیهان بەزۆرترین هۆکاری مردن دادەنرێت و پزیشکان خۆپاراستن لەم نەخۆشییە و بوونی هۆشیاری لەسەر ئاستەکانی نەخۆشییەکە بەگرنگ دەزانن.

شیرپەنجە کۆمەڵێک نەخۆشییە کە خۆی دەبینێتەوە لە زیادبوون و دابەشبوونی خانەکان بەشیوەیەکی نائاسایی و کۆنترۆڵناکرێت و پێیان دەوترێت (گرێ) کە دوو جۆری هەیە ئەوانیش (گرێی پاک - ورم الحمیدە) و (گرێی پیس - ورم الخبیثە).

گرێ پیسەکان ئەو گرێیانەن کە زیادکردنی خانەکانیان زۆرن و لە ئەندامێکی جەستەوە دەگوێزرێنەوە بۆ ئەندامێکی دیکە و چارەسەری ئەستەمە و لەهەندێک ئاستی نەخۆشییەکەدا چارەسەرناکرێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی تووشبوو.

گرێ پاکەکان ئەو گرێیانەن کە دابەشبوون و زیادکردنیان سنوردارە و لە ئەندامێکی جەستەوە ناگوێزرێنەوە بۆ ئەندامێکی دیکە، هەندێكجار ئەو گرێیانەش دەگۆڕێن بۆ گرێی پیس.

شێرپەنجە تووشی مرۆڤ دەبێت لەهەموو تەمەنێکدا، تەنانەت کۆرپەش تووشی دەبێت، بەڵام تا مرۆڤ زیاتر بچێتە تەمەنەوە مەترسییەکانی نەخۆشییەکە لەسەری زیاتر دەبێت، چارەسەری شێرپەنجەش بە نەشتەرگەری، تیشک و کیمیایی دەکرێت.

کۆمەڵگەی شێرپەنجەی ئەمریکی (ACS) ئاماژەی بەوەکردوە کە ساڵانە 13 لەسەدی خەڵک بەهۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەستدەدەن کە ژمارەیان دەکاتە نزیکەی 8 ملیۆن کەس لەجیهاندا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە