په‌رله‌مانى عێراق: له‌ماوه‌ى 11 ساڵدا 108 تریلۆن دینار بودجه‌ بۆ كوردستان نێردراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2018‌ :: 218‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌شى بودجه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ توێژینه‌وه‌ى سه‌ر په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرايده‌كات، له‌ نێوان ساڵانى 2005 - 2016 زیاتر له‌ 108 ترلیۆن دینار بودجه‌، كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق تۆماره، بۆ هه‌رێمى كوردستان نێردراوه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك، كه‌ به‌شى بودجه‌ى فه‌رمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌، كۆى ئه‌و پارانه‌ له‌ نێوان ساڵانى 2005-2016 له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌ى حكومه‌تى فیدراڵ دراوه‌ به‌هه‌رێمى كوردستان، هه‌شتاو نۆ تریلیۆن و سه‌د و سى ملیار و شه‌ش سه‌د و یه‌ك ملیۆن دینار (89.130.601.000) بووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، كۆى داهاتى هه‌رێم له‌ نێوان 2005 بۆ 2016 كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵى تۆماره‌، دوو تریلیۆن و سه‌د و حه‌فتا و سێ ملیار و چوار سه‌د و سى ملیۆن دیناره ( 2.273.430.000 )، به‌وه‌ش كۆى ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌تى فیدراڵ دواى ده‌ركردنى داهاته‌كانى هه‌رێم، (86.856.171.000) هه‌شتا و ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و په‌نجا و شه‌ش ملیار و سه‌د و حه‌فتا و یه‌ك ملیۆن دینار بووه‌.

رونیشیكردۆته‌وه‌، كۆى داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان (بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند) و له‌ ده‌ره‌وه‌ى بودجه‌ له‌نێوان ساڵانى 2014 - 2016  بریتیه‌ له‌ (21.217.520.000) بیست و یه‌ك تریلیۆن و دوو سه‌د و حه‌ڤده‌ ملیار و پێنج سه‌د و بیست ملیۆن دینار، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌ى پێشتر بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ ده‌كاته‌ (108.074.691.000) سه‌د و هه‌شت ترلیۆن و حه‌فتا و چوار ملیار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك ملیۆن دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure