پڕۆژه‌یه‌ك بۆ تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / کوردستانی :: 04/02/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان و سندوقی كۆمه‌ك بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌ولێر چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌، به‌كه‌متر له‌ شه‌ش مانگ ته‌واو ده‌بێت و ته‌واوی تێچووی بودجه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خێرخوازان و سندوقی كۆمه‌ك بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه‌ دابینكراوه‌".

وتیشی "تیمێك له‌ لیژنەی سەرپەرشتیاری تەندروستی هەولێر بۆ پڕۆژەی ستراتیجی دروستکردن و دابینکردنی سەنتەری چارەسەری تیشک LINAC Radiotherapy
بۆ چارەسەری شێرپەنجە پێكهێنراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌زوویی ته‌واوبێت".

روونیشیكرده‌وه‌، ته‌واوبوونی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت بۆ خزمه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌، چونكه‌ ئامێری پێشكه‌وتووی بۆ دابینده‌كرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure