نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت و دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/02/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ و هه‌ڵكشانى به‌هاى دۆلار له‌ بازاره‌كانى جیهان و زیادبوونى ده‌رفه‌ته‌كانى كاركردن له‌ ئه‌مریكا، له‌كۆتا رۆژى مامه‌ڵه‌كانى هه‌فته‌دا رۆژى هه‌ینى، نرخه‌كانى نه‌وت دابه‌زینیان به‌خۆیانەوه‌ بینى، به‌ڵام پابه‌ندبوونى وڵاتانى ئۆپێك به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانیان، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخەکانی نەوت هه‌یه‌.


نه‌وتى خاوى برێنت له‌ كۆتا مامه‌ڵه‌دا لەداخستنى بازاڕى هه‌فته‌دا، به‌رێژه‌ى 1.54% دابه‌زی و به‌رمیلێك به‌ 68 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش به‌رێژه‌ى 0.53% هاته‌خواره‌ و به‌رمیلێك به‌ 65 دۆلار و 45 سه‌نت فرۆشرا.

ئه‌م دابه‌زینه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونى كتوپڕى ده‌رفه‌ته‌كانى كاركردن له‌ ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك نرخه‌كانى نه‌وتى خاو، ئه‌گه‌رى به‌رزوبوونه‌وه‌ى هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتى ئۆپێك و سه‌ربه‌خۆكان پابه‌ندن به‌رێككه‌وتنى نێوانیان.

هاوت بانكى (یو بى ئێس) رایگه‌یاند ساڵى رابردوو خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رێژه‌ى 1.5%  كه‌ ده‌كاته‌ 1.6 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردوه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌مساڵ 1.3 ملیۆن به‌رمیل خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیادبكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure