لەیەک مەرزدا و له‌ دوو مانگدا سه‌دان مليۆن دينار زيان به‌سامانى گشتى گه‌يشتووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی شوباتی 2018 ئاشكرايكرد، له‌ يه‌ك مه‌رز و ته‌نیا له‌ دوو مانگى كۆتايى ساڵى 2017ى رابردوودا، مامه‌ڵه‌ ساخته‌كان زيانى سه‌دان مليۆن ديناريان به‌ سامانى گشتى عێراق گه‌ياندووه‌.


عه‌قيد محه‌مه‌د شوه‌يلى، وته‌بێژى رەسمى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى عێراق، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كى كورتدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌ ده‌ڵێت "له‌ ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌ لە پارێزگای کوت له‌ ئه‌نجامى پشكنينى ليژنه‌ى پشكنين و به‌دواداچوونى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانه‌وه‌ كه‌ بۆ مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردوو ده‌ركه‌وتووه‌، 46 مامه‌ڵه‌ى گومركى ساخته‌كراون".

ئاشكراشيده‌كات "وه‌ك خه‌مڵاندنێكى سه‌ره‌تايى ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و مامه‌ڵه‌ ساختانه‌ زيانى سه‌دان ميلۆن ديناریان له‌سامانى گشتى وڵات داوه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure