ئەسەد چی دەکات ئەگەر روسیا دەستبەرداری بێت؟

هەواڵ / جیهان :: 03/02/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە
بەشار ئەسەد

دواڕۆژ
رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکردووە کە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لەبەرامبەر درێژەدان بە پشتیوانیەکانی لە سوریا چەند داواکاریەکی خستۆتە بەردەم بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتە.


بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی (الدیار)، پوتن داوای جێبەجێکردنی نۆ هەنگاوی لە ئەسەد کردوە جێبەجێیان بکات، ئەگەر ئامادەنەبێت جێبەجێیان بکات ئەوا روسیا دەستبەرداری پاراستنی ئاسایشی سوریا دەبێت.

رۆژنامەکە پرسیوێتی ئاخۆ ئەگەر ئەسەد ئەو داوایانە جێبەجێ نەکات ئێران دەتوانێت بە رەوانەکردنی ١٥٠ هەزار سەرباز لەرێگەی عێراقەوە جێگەی روسیا بگرێتەوە؟

وەرگێرانی: کامەران ئەحمەد  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure