"كەرتی بانكیی لەهەموو كەرتەكانی دیکە لەهەرێم زیاتر زیانی بەركەوتووە"

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2018‌ :: 182‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان پاشەكشێی گەورەی بەكەرتی بانكی كردووە، تا رادەیەك متمانەی بانكە گشتییەكانی لای هاووڵاتیان كەمكردووەتەوە، مامۆستایەکی زانكۆ و شارەزای كەرتی بانكیش رایگەیاند، کەرتی بانکیی لە هەموو کەرتەکانی دیکە زیاتر زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئەوانەش لە رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە، زۆرینەیان لقی ئەو بانكانە بوون كە بانكە سەرەكییەكانیان لە پارێزگاكانی تری عێراق بوون، یان لقی ئەو بانكە بیانییانە بوون كە هاتوون سەرمایەكانیان لە عێراق و هەرێمدا خستووەتەگەڕ".

 

وتیشی "بانكە حكومییەكان لەگەڵ ئەوەی كەمن، بەڵام لقیان زۆرە، ئەم بانكانە ئەركی نێوەندگیریی نێوان پاشەكەوتكاران و وەبەرهێنەرانیان، بەڵام بانكەكانی كەرتی تایبەت ئەو رۆڵەیان بینیوە، چونكە بانكە حكومییەكان لە هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ دابەشكردنی مووچە و خەرجییەكانی حكومەت بەكارهێنراون. لەبەرئەوەی قەیرانی دارایی رووبەڕووی بودجەی هەرێم بووەتەوە".

 

ئەوەشی وت "ئەمەش بانكەكانی خستووەتە بەردەم ئەو مەترسیانە و وایكردووە دراوی نەختینەیان كەمببێتەوە، تەنانەت ناشتوانن كارەكانی كەرتی گشتییش راپەڕێنن. لەبەرئەوەی بانكەكانیش هەموویان پەیوەندییان بەیەكترەوە هەیە، ئەو قەیرانانە لە بانكە گشتییەكانەوە گواستراونەتەوە بۆ كەرتی تایبەت و ئەوانیش رووبەڕووی ئەو قەیرانە بوونەتەوە".

 

هۆكارێكی تری قەیرانی بانكە بازرگانییەكان، بە رای شارەزاكەی كەرتی بانكی، دەگەڕێتەوە بۆئەوەی كە "لەبەرئەوەی وەبەرهێنەران زۆرینەی ئەو پرۆژانەی جێبەجێی دەكەن پرۆژەی كەرتی گشتین و لە حكومەتیان وەرگرتووە و لەكاتی پێویستدا پارەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەمە وایكردووە ئەو پارەیەی بە قەرز لە بانكە تایبەتەكانیان وەرگرتووە، نەتوانن بیگەڕێننەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دراوی نەختینەی بانكە بازرگانییەكانیش رووبەڕووی ئەو كورتهێنانە ببێتەوە".

 

دكتۆر نەرمین دەڵێت "دواجار هەموو ئەم لێكەوتانەش وایانكردووە كەرتی بانكی لە هەموو كەرتەكانی تر زیاتر زیانی بەربكەوێت، چونكە لەبەرئەوەی ناتوانن بەهۆی ئەم قەیرانەوە پارەی زۆر لەخەڵك كۆبكەنەوە، تواناكانیان لە پێدانی قەرز بە سەرمایەداران سنووردار دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوون و لە دەستدانی رۆڵی خۆیان.

كاتێك كە بانكەكان ئەو ئەركەیان جێبەجێ نەكەن، كاریگەریی لەسەر كۆی جومگەكانی تر جێدەهێڵێت و ئیفلیجی ئابوریی بەدوای خۆیدا دێنێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە