چاره‌نووسى 62 پێشمه‌رگه‌ى دیلى ده‌ستى داعش دیارنییه‌

هەواڵ / کوردستان :: 01/02/2018‌ :: 519‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ى شوباتى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- ئه‌مڕۆ (كوردستانییه‌كان) و عه‌بادى كۆده‌بنه‌وه‌
- عه‌بادى: پشكى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانیشتووان دیاریكراوه‌
- تره‌مپ له‌ داڤوسه‌وه‌ به‌رگرى له‌ دروشمى "یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا" ده‌كات
- ئه‌مساڵ چوار وڵاتى عه‌ره‌بى مایه‌پووچ ده‌بن
- سعودیه‌ 107 ملیار دۆلارى له‌ زیندانییه‌كان ده‌ستكه‌وتووه‌
- توركیا شوێنه‌واره‌ كۆنه‌كانیش بۆمباران ده‌كات
- یه‌مه‌ن: باشوورییه‌كان داواى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن
- ئیسرائیل: نابێت هۆڵۆكست به‌ سه‌ربازگه‌ پۆڵه‌ندییه‌كان وه‌سف بكرێت
- شازاده‌ ملیاردێره‌كه‌ى سعودیه‌ ئازاد ده‌كرێت
- یه‌مه‌ن: جوداخوازه‌كان باره‌گاى حكومه‌ت له‌ عه‌ده‌ن كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
- یادى شه‌هیدى سه‌ركرده‌ كاك ئارام
- جه‌ژنى خوێناویى هه‌ولێر .. یادى كاره‌ساتى (1)ى شوبات
- یادى فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا
- چله‌ى پێشمه‌رگه‌ و راگه‌یاندنكار شێخ ئیسماعیل
- مۆسكۆ: توركیا له‌ عه‌فرین خه‌ڵكى مه‌ده‌نیى ده‌كوژێت
- عه‌فرین شكۆى به‌رخودان
- كۆڕێكى شیعریى پێشكه‌ش به‌ قوربانیانى عه‌فرین كرا
- زه‌هاوى و ده‌فه‌كه‌ى له‌ تاران بوون
- كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئۆسكارى باشترین ئه‌كته‌رى ژن

خه‌بات:
- كه‌ریم شنگالى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردووه‌
- په‌رله‌مانتارێكى نه‌رویجى پێشمه‌رگه‌ بۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كاندید ده‌كات
- وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ناچاركرا زمانى كوردى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر فۆرمى خۆراك
- ساڵیادى شه‌هیدانى كاره‌ساته‌كه‌ى (1)ى شوبات له‌ هه‌ولێر
- په‌رله‌مانى كوردستان یاساى جێبه‌جێكردنى هاتووچۆى هه‌موار كرده‌وه‌
- فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بایكۆتى دانیشتى په‌رله‌مانى عێراقیان كرد
- كونسووڵى ئه‌مریكا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ پێویست ده‌زانێت
- كێشه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌ییه‌ یان ئایینى؟
- مووسڵ.. گه‌ڕانه‌وه‌ى خوێندن بۆ زانكۆ دواى سێ ساڵ دابڕان
  * به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى زانكۆى موسڵ: 70 له‌سه‌دى زانكۆى موسڵ وێران بووه‌
- نزیكه‌ى 80 ملیۆن كتێبى كاغه‌زى، ئه‌لیكترۆنى، سه‌رچاوه‌ و نووسراومان هه‌بوو هه‌موویان سووتان و له‌ناوچوون
- لیژنه‌ى پشكنین و چاودێرى بازاڕ 8 شوێنى له‌به‌ر پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان داخست
- سبه‌ى سایلۆى كۆنى سلێمانى ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌
- هاتوچۆى هه‌ولێر خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌ تۆمار نه‌كراوه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
- به‌دواداچوون بۆ ئه‌و قورئانخوێنانه‌ ده‌كرێت كه‌ پاره‌ى زیاتر وه‌رده‌گرن
- خاڵس قادر: له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا مووچه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت
- هه‌ڵه‌بجه‌.. به‌رمیلێك نه‌وت بێبه‌رامبه‌ر ده‌درێته‌ هاووڵاتیان
- ل ئاكرێ ب تنێ هه‌ڤده‌ پروژێن مریشكا موله‌تا كاركرنێ هه‌یه‌
- ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر .. سێیه‌مین فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر ده‌كرێته‌وه‌

هه‌ولێر:
- پاش ماوه‌یه‌ك كاركردن له‌ لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌، وردبینى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستیپێكرد
- نێوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى كوردستان له‌باره‌ى مووچه‌
- "له‌یادى 14 ساڵه‌ى كاره‌ساتى یه‌كى شوبات"دا
- كوردستان، رێڕه‌وى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئۆراسیا
- لیژنه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى چاكسازى كۆده‌بنه‌وه‌ 
  * پڕۆژه‌ى چاكسازى مووچه‌ى خانه‌نشینى له‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت
- پێشمه‌رگه‌ بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كاندید ده‌كرێت
- له‌ روسیا چى رووه‌دات .. سه‌رۆكى ئۆپۆزسیۆنى روسیا خراوه‌ته‌ زیندانه‌وه‌
- له‌كاتى روماڵیكردنى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین میدیاكارێكى سه‌ر به‌ یه‌په‌ژه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

لڤین:
- هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرین بۆ لڤین: داگیركردنى عه‌فرین هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئامانجه‌كه‌ هه‌موو كوردستانه‌
- به‌ رووخانى رژێمى ئێران، جیهان چیى به‌سه‌ردا دێت؟ 
- نازم ده‌باغ بۆ لڤین: په‌یام و به‌ڵێنه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى، نیگه‌رانییه‌كانى ئێران ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌
- شه‌ڕى هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌ عێراق .. تێپه‌ڕاندن و دابه‌شبوونى مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كان
- چاره‌نووسى 62 پێشمه‌رگه‌ى دیلى ده‌ستى داعش دیار نییه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure