نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 01/02/2018‌ :: 647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ  بەرزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌  بینى و 100 دۆلار به‌ 123 هەزار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 123 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەبوون:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 900 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 176 هه‌زار دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار و 250 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەبوون:
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 600 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 175 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار و  250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار  دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure