بۆ زیادكردنى متمانه‌ى هاوڵاتیانه‌ به‌ بانكه‌كان..بانكى ناوه‌ندى دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌كى دڵنیایى راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / ئابوری :: 01/02/2018‌ :: 481‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكرایده‌كات، بۆ پاراستنى سه‌قامگیریی سیسته‌مى بانكى و زیادكردنى متمانه‌ى هاوڵاتیان، یه‌كه‌م گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌كى دڵنیایی سپارده‌ بانكییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاكه‌ واژۆكرد، كه‌ پێكهاتوو له‌ ژماره‌یه‌ك بانكى حكومى و ئه‌هلى.


ئه‌یسه‌ر جه‌بار، به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى ناوه‌ندى عێراق  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، بانكه‌كه‌یان گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌كى دڵنیایی سپارده‌ بانكییه‌كان واژۆكرد، كه‌ پێكهاتوون له‌ 6 بانكى حكومى و 22 بانكى بازرگانى و 16 بانكى بیانى.

رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كۆمپانیایه‌ رۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌ پاراستنى كه‌رتى بانكى و پاره‌ دانراوه‌كانى هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى متمانه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ى بانكى له‌ناو عێراق.

وتیشى "یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت بۆ راكێشانى سه‌رمایه‌ بۆ ناو بانكه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى سه‌رمایه‌كانیان و دووباره‌ به‌كارهێنانى له‌ دڵنیایی و وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تكردنى ئابوورى عێراق".

وته‌بێژى بانكى ناوه‌ند ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌رمایه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ 100 ملیار ده‌بێت، 55 ملیارى پاره‌ى بانكه‌ حكومى و ئه‌هلیه‌كان ده‌بێت، رێژه‌ى پشكى بانكه‌ حكومییه‌كان 25% و بانكیه‌ ئه‌هلییه‌كان 30% و ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ بۆرسه‌ بۆ فرۆشتن ده‌خرێته‌ڕوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure