په‌رله‌مانتارێك: 46 ملیۆن دۆلاری كه‌ركوك له‌ بانكێكى هه‌رێم دانراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/02/2018‌ :: 182‌ جار بینراوە

دوارڕۆژ
په‌رله‌مانتارێكى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ په‌رله‌مانى عێراق، داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات، رێوشوێنه‌ یاسایی و داراییه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ گێرانه‌وه‌ى 46 ملیۆن دۆلار له‌ پاره‌ى پترۆدۆلارى شارى كه‌ركوك كه‌ له‌ یه‌كێك بانكه‌كانى شارى هه‌ولێره‌.


حه‌سه‌ن تۆران، په‌رمانتارى شارى كه‌ركوك له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزى راگه‌یاندوه‌، پارێزگاى كه‌ركوك مانگانه‌ 10 ملیۆن دۆلارى له‌ پاره‌ى پترۆدۆر له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتوه‌، له‌كاتێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ یه‌كسان نیه‌ به‌ بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى له‌ نێوان ساڵانى 2014-2017 له‌ هه‌ردوو كێڵگه‌ى هاڤاناو باى حه‌سه‌ن هه‌نارده‌كراوه‌.

تۆران جه‌ختیكردۆته‌وه‌، 46 ملیۆن دۆلار پاره‌ له‌ یه‌كێك له‌ بانكه‌كانى هه‌رێم دانراوه‌ و داوا له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ى (مه‌قاسه‌) ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌مان بۆ بگێرێته‌وه‌.  

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كه‌ركوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ په‌نا بۆ دادگا ده‌به‌ین بۆ گێرانه‌وه‌ى مافه‌كانى هاولاتیان شارى كه‌ركوك.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure