نه‌وتى سپى فریاى زستانى ره‌ش ناكه‌وێت

هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ى كانونى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- (بودجه‌) سه‌رۆك وه‌زیران ده‌باته‌ (نوێنه‌ران)
  * په‌رله‌مانتارێك: پێویسته‌ كورد به‌شدارى دانیشتنى ئه‌مڕۆى (نوێنه‌ران) بكات
- شه‌هید ئارام پاش چل ساڵ
- په‌رله‌مان ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرین ده‌كات
- مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ كه‌لوپه‌له‌كانى پرۆسه‌ى ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه‌
- ئه‌ڵمانیا هه‌نارده‌ى چه‌كى بۆ شه‌ڕى یه‌مه‌ن راگرت
- هه‌ڵمه‌تى دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى له‌ سعودیه‌ بۆته‌ مایه‌ى پرسیار
- گه‌شه‌پێدانى هاریكاریى نێوان عێراق و میسر
- گه‌لاوێژ: چۆن ده‌ستم به‌ نووسین كرد؟
- سلێمانى، 30 ژن له‌ شه‌ڵته‌ره‌كان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن
- كچێك گرووپێكى خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئینگلیزى داده‌مه‌زرێنێت
- پانۆرامانى كۆبوونه‌وه‌كانى حكومه‌ت له‌ داڤۆس
  * قوباد تاڵه‌بانى: له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عیراقدا، دۆخى كوردستان له‌به‌رچاوبگیرێت
- ئه‌كته‌ره‌ بریتانى و ئه‌مریكییه‌كان كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئۆسكار ده‌كه‌ن

خه‌بات:
- هه‌ڵوێستى فه‌رمیى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر هێرشى سه‌ربازیى توركیا بۆ عه‌فرین
- نیویۆرك تایمز: كوردستان ناوچه‌یه‌كى گرنگى گه‌شتیارییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات
- سه‌رۆك و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان هه‌ڵبژێردران
- ئه‌مریكا داواى رێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان ده‌كات
- سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پێشوازى له‌ شاندێكى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نییه‌ت (CDO) ده‌كات
- توركیا له‌سه‌ر شه‌ڕى عه‌فرین 11 ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستگیرده‌كات
- رێزلێنانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌خشرایه‌ پارێزه‌رى خۆبه‌خش ئه‌یاد كاكه‌یى
- كچه‌ رۆژنامه‌نووسێكى كورد له‌ عه‌فرین شه‌هید بوو
- له‌ 31ه‌مین ساڵیادى كۆچى دوایى سه‌ركرده‌ى نه‌مر ئیدریس بارزانیدا .. ئیدریس بارزانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى مێژوو له‌یادى ناكات
- وه‌زیرى په‌روه‌رده‌: هه‌موو هه‌وڵى خۆمان بۆ خێرا پێدانى مووچه‌ خستووه‌ته‌گه‌ڕ
- له‌ كۆلێژى سه‌ربازیى زاخۆ رێوڕه‌سمى ده‌رچوونى 418 ئه‌فسه‌ر به‌ڕێوه‌چوو
- وه‌زیرى خوێندنى باڵا: رێنمایى پێدانى نازناوى زانستى به‌ مامۆستایانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ته‌واو بووه‌
- داهاتى گه‌شتوگوزارى كوردستان بۆ 5 ملیار دینار زیاد ده‌بێت
- كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك پێویست هاوكاریى ئاواره‌كانى كه‌ركوك و خورماتووى نه‌كردووه‌
- بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى شێروانه‌ بكرێ
- حكومه‌تى ئێران بڕیارى سانسۆركردنى له‌سه‌ر تلیگرام و ئینستاگرام لابرد
- به‌فربارین مه‌ترسى كه‌مئاوى نه‌هێشت
- په‌یمان ره‌ئووف: نه‌شاره‌زایى له‌ بابه‌ته‌كانى ته‌ندروستى كه‌لێنێكى گه‌وره‌یه‌ له‌ میدیاى كوردى
- پێشانگایه‌كى هونه‌رى بۆ 20 هونه‌رمه‌ند له‌ هه‌ولێر
- له‌ ئه‌شكه‌وتێكى ئیسرائیل به‌به‌ردبووى مرۆڤى ده‌ره‌وى ئه‌فریقا ده‌دۆزرێته‌وه‌

هه‌ولێر:
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات
- نیویۆرك تایمز: كوردستان ناوچه‌یه‌كى گرنگى گه‌شتیارییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
- شاندێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات
- به‌گوێره‌ى پشكنینى سه‌ره‌تایى، گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى كه‌ركوك هاووڵاتیى كوردن
- بیست و سێیه‌مین خولى كۆلێژى سه‌ربازى زاخۆ كۆتایى هات .. 418 قوتابى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسیان پێ به‌خشرا له‌ بوارى سه‌ربازى
- چیاى كۆڕه‌ك له‌ وه‌رزى زستاندا میواندارى گه‌شتیاران ده‌كات.. له‌ ساڵى 2018دا ژماره‌ى گه‌شتیاران بۆ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌رزده‌كرێته‌وه‌
- ئه‌مریكا: هێزه‌كانمان له‌ مه‌نبه‌ج ناكشێنینه‌وه‌
- عه‌بادى و عه‌ممار حه‌كیم جیابوونه‌وه‌
- تره‌مپ، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاڵیبان ره‌تده‌كاته‌وه‌
- جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى "ئێف بى ئاى" ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
- ناڕه‌زایى هونه‌رمه‌ندان له‌به‌رامبه‌ر هه‌بوونى دراماى دۆبلاژكراوى (توركى و كۆرى) ده‌گاته‌ لووتكه‌!

ئاژانس:
- به‌غدا داواى تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم ده‌كات
- شه‌ش مانگه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ وه‌ڵامى كۆمسیۆنیان نه‌داوه‌ته‌وه‌
- توركیا خه‌ڵكى گونده‌كانى بادینان دژ به‌ په‌كه‌كه‌ هه‌راسان ده‌كات
- لیستى هاوبه‌شى ئیسلامییه‌كان ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌ت
- "ئاژانس" گۆڕانكاریى پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌
- بیناى هاتوچۆى هه‌ولێر به‌ "نایاسایى" دروستكراوه‌
- برێت مه‌كگۆرگ نایه‌وێت ئیسلامییه‌كانى هه‌رێم ببینێت
  * كۆمه‌ڵ له‌لاى ئه‌مریكا شكاتى كردووه‌
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر: پۆسته‌كانى یه‌كێتیى له‌ هه‌ولێر به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌ن
- ئاژانس رێككه‌وتنێكى نێوان عێراق و توركیا ئاشكراده‌كات .. لێدانى په‌كه‌كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وت
- دوو ساڵه‌ پۆستى نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ به‌غدا چۆڵه‌
- توركیا شكسته‌كانى له‌ ئامه‌ده‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ .. عه‌فرین باجى باكووریش ده‌دات 
- "پارێزه‌رانى سنوور" بۆ رۆژئاواى كوردستان دروستده‌كرێت .. ئه‌مریكا پاڵپشتێتى 
- ژنان رۆژئاواى كوردستان ده‌پارێزن
- نه‌وتى سپى فریاى زستانى ره‌ش ناكه‌وێت .. ئه‌گه‌ر وا بڕوات چله‌ى هاوین نه‌وت ده‌گاته‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى ئێمه‌
- فه‌یسبووك ده‌ست بۆ گیرفانى هاووڵاتییانى هه‌رێم ده‌بات .. حكومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ریدا نییه‌
- ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ستراتیژى نوێى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌ عێراقدا

وشه‌:
- ئێزیدییان له‌ عه‌فرینه‌وه‌ تا شنگال له‌ژێر مه‌ترسى كۆمه‌ڵكوژییه‌كى تردان
- شێخێكى عه‌ره‌ب: ئه‌و هۆكارانه‌ى داعشى دروستكرد وه‌ك خۆیان ماون
- چى فه‌یلیى له‌ كورد دابڕیوه‌؟ 
  * فه‌یلییه‌كان: لاى كورد گرنگ نییه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان بین یان نا
- ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان جارێكى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان
- مه‌ترسى په‌رته‌وازه‌بوونى ده‌نگى كورد ده‌كرێت له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا
- پرۆژه‌ى چاكسازى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بێت
- هه‌ژارى له‌ كوردستانى چوار هێنده‌ هه‌ڵكشاوه‌
  * رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراق سه‌رووى 23% و له‌ كوردستان سه‌رووى 12.5%
- كارگه‌ى جگه‌ره‌ى هه‌ولێر تۆز دایپۆشیوه‌ .. كوردستان ساڵانه‌ بایى 900 ملیۆن دۆلار جگه‌ره‌ هاورده‌ ده‌كات 
- به‌رگدووریه‌كى پیاوان 10 دیزاینى نوێ بۆ جلى كوردى ده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure