وەزیری دارایی: هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە نەچۆتە بواری جێبەجێكردن

هەواڵ / ئابوری :: 31/01/2018‌ :: 322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت "هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە".


ئەم وتانەی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە میانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ستیڤ گڵن، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بە وەكالەت كە ئەمڕۆ چوار شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2018، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا ستیڤ گڵن، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر بە وەكالەت، باسی لە سەردانی جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ بەغدا و هەولێر كرد كە بە پێویستیان زانیوە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن بەتایبەت بابەتی مووچە و فڕۆكەخانە و دەروازەكان.

وتوشیەتی، كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە بڕیارە لە كوێت ئەنجامبدرێت، بە پێویستیانزانی شاندێكی هەرێم بەشداری تێدا بكات.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم باسی لە بەرەو پێشچوون و لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای كرد و وتیشی "زانیاری پێویست دراوەتە لیژنەكانی وردینی كە لەغداوە هاتوون لەپێناو ئەوەی هەرچی زووە مووچە دابەشكرێت."

وەزیری دارایی و ئابووری داواشیكرد، هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام بن، ئەو هاوكارییە داراییەی ئێستا بڕیاری لێردراوە نەچۆتە بواری جێبەجێكردن بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure