دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ داخراوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / عێراق :: 31/01/2018‌ :: 276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنى بودجه‌ى به‌بێ كورد ده‌ستپێكرد و بڕیاریشیدا دانیشتنه‌كه‌ به‌داخراوى به‌ڕێوه‌بچێت.

دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ى كانونى دووه‌مى 2018ى په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ڵام به‌هۆى گوێنه‌گرتن له‌ خواست و داواكارییه‌كانى كورد تایبه‌ت به‌ به‌شه‌ بودجه‌ و مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد.

سالم مسلماوى، په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانى نیشتیمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، په‌رله‌مان ده‌ستیكرد به‌ میوانداریكردنى عه‌بادى له‌ دانیشتنێكى داخراودا بۆ تاوتوێكردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى فیدڕاڵى.

وتیشى، "په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى هێزه‌كان (سوننه‌) به‌شدارن له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، به‌ڵام نوێنه‌رانى كورد بایكۆتیان كرد".

هاوكات ماجد شه‌نگالى، په‌رله‌مانتارى كورد به‌ دواڕۆژى وت، پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ به‌م ناوه‌رۆكه‌ى ئێستایه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

وتیشى، "پێشتر فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان رایانگه‌یاند كه‌ كۆتایى به‌ بایكۆت ده‌هێنن ئه‌گه‌ر گوێ به‌ داخوازییه‌كانیان بدرێت و پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌مواربكرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە