بانكى رافیده‌ین 10 ملیۆن دینار قه‌رز به‌م فه‌رمانبه‌رانە ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 31/01/2018‌ :: 3494‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین عێراق ئاشكراى ده‌كات، بڕیاریداوە به‌پێدانى بڕى 10 ملیۆن دینار قه‌رز به‌فه‌رمانبه‌رانى یه‌كێتى ژووره‌ بازرگانییه‌كان بدات.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بڕیاریانداوه‌ به‌كه‌فاله‌تى ژووره‌ بارزگانییه‌كان بڕى 10 ملیۆن دینار قه‌رز بۆ ماوى سێ ساڵ بده‌ن به‌ فه‌رانبه‌رانى ژووره‌ بازرگانییه‌كان".

بانكى رافیده‌ین راشیگه‌یاندوه‌ به‌كه‌فاله‌ى ژووره‌ بازرگانییه‌كان بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ بڕى 10 ملیۆن دینار قه‌رز به‌ فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى ده‌ده‌ن.

بانكى رافیده‌ین ئەوەشی رونکردووەتەوە خزمه‌تگوزاری ئاڵوگۆڕى دراو به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى له‌ نێوان لقى بانكه‌كه‌ و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق به‌گه‌ڕخستووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure