هاوڵاتیانی هەڵەبجە بۆ پشتیوانى له‌عه‌فرین ڕژانه‌ سه‌رشه‌قام

هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ى كانونى دووه‌م، هاوڵاتیان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی  سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌  به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینی پیشتیوانییان له‌ شه‌ڕڤانان و به‌رخودانی گه‌لی كورد له‌ عه‌فرین،  خۆپیشندانێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوانیان ئه‌نجامدارا.


خۆپیشاندانه‌كه‌ى چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م فولكه‌ى مامۆستاى نه‌ناسراوه‌ و بۆ به‌رده‌م باخى گشتى به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا چه‌ندین دروشم بۆ پشتیوانى له‌ گه‌لى كورد و هاوسۆزى ده‌ربڕین له‌ گه‌ل هاونشتیمانیانى شارى عه‌فرین وترانه‌وه‌ دواتر به‌ خوێندنه‌وه‌ى به‌ یاننامه‌یه‌ك كۆتایى به‌ خۆپیشانه‌كه‌ هات.

عومه‌ر عه‌بدول، به‌ناوى هاوڵاتیان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌یاننامه‌یكى خوێنده‌وه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، وه‌ك هاوڵاتیان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و داموده‌زگا حكومییه‌كان و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پێویستمازانى له‌ڕێگه‌ى ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌وه‌ هاوسۆزى و پشتیوانى خۆمان بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ عه‌فرین دوپاتبكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و هێرشانه‌ش شه‌رمه‌زار بكه‌ین كه‌ توركیا بۆ سه‌ر خاكى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بێده‌نگن له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌دا.

لە بەیاننامەکەدا ئه‌وه‌ش خرابوویه‌ڕوو، ئێمه‌ له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ كه‌ ناسنامه‌ى مه‌زڵومه‌یه‌تى نشتیمانى دایكه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان، له‌ په‌ناى به‌رگرى قاره‌مانانه‌ى شه‌ڕڤانان و هاونشتیمانیانى خۆمان ده‌وه‌ستین و برین و ئازاره‌كانیان به‌هى خۆما ده‌زانین، هاوكات داوا ده‌كه‌ین ده‌ست به‌جێ ده‌وڵه‌تى تورك هێرشه‌كانى بۆسه‌ر عه‌فرین ڕابگرێت و كۆتایى به‌ تاوانه‌كانى بهێنێت دژ به‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژئاوا.

له‌ كۆتایى به‌یاننامه‌كه‌ى چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ باس له‌وه‌شكرابوو، له‌پایته‌خى ئاشتی هه‌ریمى كوردستانه‌وه‌ پشتیوانى له‌ به‌رگرى قاره‌مانانه‌ى عه‌فرین ده‌كه‌ین و خوازیارین چیتر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دسته‌وسان نه‌وه‌ستێت له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌دا به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خى هه‌ستێت و ناوه‌ندگیرى بكات بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure