زمانی كوردی بۆ كۆبۆنی خۆراك زیادكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2018‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی دیكه‌ زمانی كوردی خراوه‌ته‌وه‌سه‌ر كۆبۆنی خۆراكی پارێزگاكانی هه‌رێم. 


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ی كانونی دووه‌م، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پلاندانان و چاودێری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌شی كۆبۆنی خۆراك ده‌ستیكردووه‌ به‌ زیادكردنی زمانی كوردی بۆ کۆبۆنەکانی پارێزگای سلێمانی، پاش ته‌واوبوونی وربینییه‌كان له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌. 

ئاماژه‌به‌شوه‌كراوه‌ كه‌ پاش سلێمانی، وردبینی بۆ كۆبۆنی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردیان بۆ زیادبكرێت و به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شیبكه‌ن. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشوتر وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان وایبنیبوو كه‌ لابردنی زمانی كوردی له‌ كۆبۆنی خۆراك هه‌نگاوێكی سیاسی به‌مه‌به‌سته‌، بۆیه‌ ره‌تیكردبووه‌وه‌ وه‌ریبگرێت. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure