نرخی دۆلار بەردەوامە لەدابەزین

هەواڵ / ئابوری :: 31/01/2018‌ :: 3437‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31ی كانونی دووه‌م، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


کۆمپانیای (پەی ماستەر) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند، کاتژمێر 9ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

وتیشی "100 دۆلار بە 123 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 123 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکراوە".

سه‌باره‌ت به‌هۆكارى دابه‌زینى به‌هاى دۆلار وتى " ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ مه‌زادى رۆژانه‌دا دۆلاری زیاتری فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دۆلار هه‌بووه‌".

به‌گشتى له‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا به‌هاى 100 دۆلار زیاتر له‌ 1500 دینار دابه‌زیوه‌، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو 100 به‌ 125.300 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش 100 دۆلار به‌ 123.750 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە.


هەروەها جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی بەهای دراوە جیهانییەکانی بەرامبەر دیناری عێراقی به‌ دواڕۆژ راگه‌یاند کە بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 600 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 175 هه‌زار و 500 دیناره‌
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 27 هه‌زار و  250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 33 هه‌زار  دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure