واشنتن پۆست: سعودیە زیندانێکی گەورەیە بۆ هەر کەسێک بوێرێت رەخنە بگرێت

هەواڵ / جیهان :: 31/01/2018‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامە (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی تیشی خستۆتەسەر ئەو  گۆڕانکاریانەی کە پێشتر سعودیە بە خۆیەوە نەبینیوە و هەروەها ئەو ئەو پلانانەی شازادە محەمەد بن سەلمان هەیەتی بۆ " نوێکردنەوەی شانشینەکە".


رۆژنامە ئەمریکیەکە نوسیوێتی سەرباری هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاری لە شانشینەکەدا لەسەر دەستی بن سەلمان، بەڵام هێشتا سعودیە کۆنەکە هەروەک خۆی ماوە.

رۆژنامەکە سعودیەی بەجۆرێک راڤە کردوە کە "بریتیە لە زیندانێکی گەورە بۆ هەر کەسێک بیەوێت رەخنە بگرێت و تانە لە گۆڕانکاری و بڕیارەکانی بن سەلمان بدات".

بەدرێژایی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی کە لە چەند رۆژى رابردودا لە (داڤۆس)ی سویسرا بەسترا، سعودیە لەڕێگەی محەمەد جدعان، وەزیری داراییەکەیەوە هەوڵیدا سەرمایەگوزاران دڵنیابکاتەوە لەوەی ریاز وەک ئەوە نیە کە پێنچ ساڵ لەمەوبەر هەبوو.

رۆژنامەکە دەڵێت "بن سەلمان وای دەبینێت کە سعودیە زۆر پیویستی بە تێرکردنی خواستی گەنجان و بەگژداچونەوەی گەندەڵی و هەمەچەشنکردنی ئابوری بەدەر لە نەوت و سوککردنی دەسەڵاتی ئاینی هەیە".

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە "بن سەلمان لەژێر سایەی چاکسازیدا هێشتا لەسەر رەوتە دەمارگیریە دڕندەییەکەی و دژایەتیکردنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە