روسیا بڕیاریدا مامه‌ڵه‌ به‌دراوى ئه‌لیكترۆنى بتكوین بكات

هەواڵ / ئابوری :: 30/01/2018‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى "فینام"ى روسى بۆ خزمه‌تگوزاریى دراوى رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوبه‌شانى كۆمپانیاكه‌یان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ى به‌ دراوى ئه‌لیكترۆنى بتكوین بكه‌ن.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى كانوونى دووه‌م بڵاویكردۆته‌وه‌ كۆمپانیاى فینام ئاشكرايكرد، دواى رێكخستنه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌كان له‌ بۆرسه‌ى شیكاگۆ (CBOE) و له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا مامه‌ڵه‌كانى بۆ بۆرسه‌ى شیكاگۆ ده‌گوازێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند "ته‌نیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌ پرۆفیشناڵه‌كان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى ئه‌لیكترۆنى (بتكوه‌ین) بكه‌ن و كه‌مترین قه‌باره‌ى كڕین فرۆشتنیش یه‌ك بتكوین-ه‌و ماوه‌كه‌شى نابێت له‌ یه‌ك مانگ زیاتر بێت". 

فینام ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ بڕى 1.5 دۆلار وه‌ك عه‌موله‌ وه‌رده‌گرێت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure