چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/02/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت بۆ ئەو ناوچانەی عەرەبی هاوردەیان بۆ گەڕاوەتەوە.

راکان سەعید جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، لەگەڵ جوتیارانی ناوچەی شوان و سەرگەڕان و لەیلان کۆبوەوە.

کاکەڕەش سدیق، بەرپرسی مادەی 140 لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی وت "لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا نوێکردنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان بۆ عەرەبە هاوردەکان رابگیرێت".

وتیشی "لیژنەیەک پێکهێنرا لەهەرسێ پێکهاتەکەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ سەردانیکردنی ئەو ناوچانەی کێشەی زەوی و زاریان تێدایە بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڕیاریداوە کە هەر عەرەبێکی هاوردە بەچەکەوە بچێتە سەر گوندنشینە کوردەکان بەپێی بڕیاری 4ی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و داواشیکرد لەجوتیاران لەدوبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە لایەنە ئەمنییەکان ئاگاداربکەنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure