وەزیری تەندروستی لەبارەی دابەشکردنی مووچە رونكردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 30/01/2018‌ :: 1831‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت وەزارەتی دارایی و ئابووری دڵنیای كردووینەتەوە لە دابەشكردنی مووچە و ئەو مووچەیەی لە بەغداوە دێت، پاشەكەوت ناكرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 30ی كانوونی دووەمی 2018، دوای بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەی پەرلەمان، رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "بەدواداچوونمان كردووە لەهۆكاری نەبوونی وەزارەتی تەندروستی لە لیستی مووچە و وەزیری دارایی و ئابووری دڵنیای كردینەوە كە بەهۆی نەبوونی پارەی كاش ناوی وەزارەتی تەندروستی لەلیستی مووچەی مانگی 10دا نەبووە".

وتیشی "پارەی پێویست بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، لە لیستی داهاتوو وەزارەتی تەندروستیش بوونی دەبێت".

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە گەیشتۆتە هەولێر، وەزیری تەندروستی وتی "چاوەڕێی وەڵامی بەغداین روونكردنەوە لەسەر ئەو پارەیە بدات، بەڵام ئەو مووچەیەی لە بەغداوە دێت، پاشەكەوت كراو نییە و مووچەی تەواوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure