سعودیه‌ به‌ 100 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان رێكده‌كه‌وێت

هەواڵ / ئابوری :: 30/01/2018‌ :: 419‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
داواكارى گشتى سعودیه‌ ئاشكراى ده‌كات، به‌هاى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار.


دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌لمان بن عه‌بدوڵعه‌زیز، پادشاى سعودیه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو، بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، 381 كه‌س به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستبه‌سه‌كران لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراو ئازادكران، به‌ڵام 56 كه‌سیان به‌ده‌ست به‌سه‌رى ماونه‌ته‌وه‌.

پادشاى سعودیه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ لیژنه‌یه‌كى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى كۆڕى پێكهێنا و له‌مه‌رسومێكدا ده‌سه‌ڵاتێكى پێدان و له‌و چوارچیوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك شازاده‌و سه‌رمایه‌دار ده‌ستبه‌سه‌ركران، له‌ناویان ملیاردێرى به‌ناوبانگ وه‌لید بن ته‌لال.

به‌شێكى زۆر ده‌ستگیركراو و ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارى سعودیه‌ به‌ پاره‌ رێككه‌وتن و ئازادكران، له‌ناویاندا شازاده‌ موتعب بن عه‌بدوڵا كه‌ به‌ ركابه‌رى جێنشینى پادشاى سعودیه‌ داده‌نرێت.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure