هەڵەبجە: سبەی بۆ پشتگیری لەعەفرین خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان ئەنجامدەدرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 30/01/2018‌ :: 245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی کانونی دووەمی 2018 پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئاشكراكرد كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حزبه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و مامۆستایان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانێكى به‌رفراوانى جه‌ماوه‌رى بۆ پشتیوانى له‌ كوردانى عه‌فرین.


له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامەوانییه‌كه‌دا كه‌ له‌ مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆى رێكخرابوو، عه‌لى عوسمان، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ رابردوودا هاووڵاتیانى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ قوربانییه‌كى زۆریان داوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمه‌ داگیركه‌ره‌كان ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى جیهان ناوێكى ناسراو بێت، ئه‌مه‌ش بووەته‌ به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر شانى ئێمه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ برا و خوشكه‌كانمان له‌ عه‌فرین له‌ژێر هێرشى داگیركه‌راندان ده‌بێت ئێمه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش بێده‌نگ نه‌بین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆماندا هه‌موو ایه‌ك رێككه‌وتین كه‌ سبه‌ینێ به‌ ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ری شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌رى خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ و به‌رفراوان بۆ هاوسۆزى و پاڵپشتى بۆ گه‌لى كورد له‌ رۆژئاوا و شارى عه‌فرین ئه‌نجامبده‌ین، چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه‌ و ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى ئێمه‌ش كاریگه‌رى خۆى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.  

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى وت "خۆپیشاندانه‌كه‌ى سبه‌ینێ پێشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م فولكه‌ى عومه‌رى خاوه‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م باخى گشتى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات، خۆپیشاندانێكى مه‌ده‌نییانه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێوشوێنێكى ئه‌منى پێویست گیراوه‌ته‌ به‌ر".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure