"له‌باره‌ى ئازادكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاده‌ڕەوییان كردوەته‌سه‌ر موڵكى گشتى هۆشداری ده‌درێت"

هەواڵ / کوردستانی :: 30/01/2018‌ :: 399‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئازادكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زیاده‌ڕەوییان كردوەته‌سه‌ر زه‌وى و موڵك و سامانى گشتى هۆشداری ده‌دات و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم ده‌كات رێگریبكات.

به‌پێى نووسراوى ژماره‌ (76)ى سه‌رۆكایه‌تى داواكاى گشتى هه‌رێم كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌مى 2018 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژە، هۆشدارى له‌ ئازادكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ دراوه‌ كه‌ زیاده‌ڕەوییان كردوەته‌سه‌ر موڵكى گشتى.

داواكارى گشتى هه‌رێم، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌شێك له‌ پارێزه‌ران و ئه‌ندامانى داواكارى گشتى به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ته‌نیا رێكاره‌ سزاییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى جێبه‌جێده‌كرێت، كه‌ زێده‌ڕەوییان كردوەته‌وه‌ سه‌ر موڵكى گشتى، ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌س و په‌رسانه‌ به‌ر لێبوردنى گشتى بكه‌ون.

له‌به‌شێكى ترى نووسراوه‌كه‌دا، داواكارى گشتى داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم ده‌كات له‌ڕێگه‌ى ده‌ركردنى رێنماییه‌ك رێگرى بكات له‌ ده‌ربازبوونى ئه‌وانه‌ى كه‌ زیاده‌ڕەوییان كردوەته‌سه‌ر موڵكى گشتى.

یاساى لێبوردنى گشتى ژماره‌ (14)ى ساڵى 2017، هه‌موو ئەو كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ زیاده‌ڕەوییان كردۆته‌وه‌ سه‌ر موڵكى گشتى هه‌رێم.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى داواكارى گشتى هه‌رێم:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە