مۆڵه‌تى به‌مووچه‌ ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌ران

هەواڵ / کوردستان :: 30/01/2018‌ :: 2555‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 30ی کانونی دوەمی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.


كوردستانى نوێ:

- ئه‌مریكا پشتگیریى بۆ گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێم دووپات ده‌كاته‌وه‌ 
- (كوردستانییه‌كان) و سوننه‌، بایكۆتى دانیشتنه‌كانى (نوێنه‌ران) له‌سه‌ر (بودجه‌) ده‌كه‌ن
- په‌رله‌مانتارێك: 250 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم
- كوردستان سه‌رتاسه‌ر پشتیوانى عه‌فرینه‌
- په‌رله‌مان دۆخى عه‌فرین تاوتوێ ده‌كات
- بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و گرته‌ى ڤیدیۆیى ساخته‌ له‌لایه‌ن میدیاى توركییه‌وه‌
- شه‌ڕى عه‌فرین له‌ ره‌وشێكى ناجێگیردا
- 12 كتێب، 12 ناساندن، له‌ ناوه‌ندى ئه‌ندێشه‌
- نه‌هێشتنى هه‌ژارى 10 تریلیۆن دۆلارى پێویسته‌
  * یه‌ك له‌سه‌ر سێى هه‌ژاره‌كانى جیهان خاوه‌نكارن!
- پڕۆژه‌یاساى چاكسازیى له‌ خانه‌نشینان و پله‌باڵاكان
- نرخى به‌نزین هه‌رزان ده‌بێت
- ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌ ئامێرێكى په‌یوه‌ندى كۆڵه‌پشت و فڕۆكه‌یه‌كى چاودێرى دروست ده‌كات
- زمانى ستاندارى كوردى له‌ كۆڕێكدا
- ئازاره‌كانى شێنێ له‌ ئه‌منه‌سووره‌كه‌ نمایشكران

ئاوێنه‌:
- هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرین: شكست و دۆڕان له‌ فه‌رهه‌نگى ئێمه‌دا نییه‌
- وه‌ستا ره‌سوڵ: گه‌ریلا مه‌شقى پێكراوه‌، پێشمه‌رگه‌ مه‌شقى پێنه‌كرابوو بۆیه‌ له‌ كه‌ركوك شكاین
- 80 هه‌زار كه‌س به‌ پله‌ى سه‌ربازى خانه‌نشین كراون به‌بێ ساڵى خزمه‌ت
- نوێنه‌رى پێشووى كانتۆنه‌كانى خۆرئاواى كوردستان: زۆرم پێ سه‌یره‌ مه‌لا عه‌لى قه‌ره‌داغى دوعاى خێر بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان ده‌كات
- وه‌زاره‌تى دارایى: چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى به‌غداین بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ى هاتووه‌
- هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرین: كورد یه‌ك بونایه‌ ئه‌ردۆگان جورئه‌تى نه‌ده‌كرد هێرش بكاته‌ سه‌ر عه‌فرین
- كورد، جارێكیتر چوار وڵاته‌كه‌ كۆده‌كاته‌وه‌
- سێ حیزبه‌ئیسلامییه‌كه‌: ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر عه‌فرین ده‌یكات له‌ئایندا نییه‌
- ئه‌ردۆغان به‌ناوى "ئایین"ه‌وه‌ ده‌یه‌وێ قۆڵى كورد ببڕێت .. جارێكیتر كه‌س به‌ چه‌پڵه‌ى توركیا هه‌ڵناپه‌ڕێت
- ئایدین مه‌عروف ناتوانێت به‌ناوى توركومانه‌وه‌ قسه‌ بكات
- بۆ كڕینى وه‌ن كۆین و بت كۆین زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار حه‌واڵه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كراوه‌
- هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرین زیان به‌ په‌یوه‌ندى بازرگانى هه‌رێم و توركیا ده‌گه‌یه‌نێت
- ئایا یه‌كێتى كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت؟ 
- كورد له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقدا.. له‌دواى خاك، كورد خه‌ڵكى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش ده‌دۆڕێنێت
- كه‌ركوك بووه‌ته‌ پارێزگایه‌كى بێ خاوه‌ن .. كه‌س حیساب بۆ كه‌س ناكات
- رۆسته‌م ئاغاله‌: كه‌س لێمناپرسێت
- هاووڵاتییه‌ك دوو جۆر مۆدێلى جلوبه‌رگى كوردى داده‌هێنێت
- دوو هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد داواى راگرتنى په‌خشى دراما توركییه‌كان ده‌كه‌ن
- پیره‌پیاوێك 43 ساڵه‌ به‌ عه‌ره‌بانه‌ ورده‌واڵه‌ ده‌فرۆشێت

باس:
- پارتى و یه‌كێتى ده‌یانه‌وێ تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان حكومه‌تى زۆرینه‌ پێك بهێنن
- وه‌زاره‌تى دارایى گۆڕانكارى له‌ بڕیارێكى تایبه‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ده‌ ده‌كات
- مۆڵه‌تى به‌مووچه‌وه‌ ده‌درێت به‌ فه‌رمانبه‌ران
- داهاتى گه‌شتوگوزارى كوردستان بۆ 5 ملیار دینار زیاد ده‌كات
- 40 هه‌زار دۆسێى گه‌نده‌ڵى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا كه‌وتوون
- زیاتر له‌ 50 چه‌كدارى داعشى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چاره‌نووسیان نادیاره‌
- كۆمه‌ڵى ئیسلامى یه‌ك لیستیى ئیسلامییه‌كان به‌ دژایه‌تیى خۆى ده‌زانێت
- فرسه‌ت سۆفى، په‌رله‌مانتار له‌ لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان: حكومه‌تى كوردستان به‌ 10 هه‌زار وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت نیوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ئێستا زیادن
- عومه‌ر شێخ مووس، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان: یه‌كێتى سه‌رى له‌ خۆى و خه‌ڵكیش تێكداوه‌
- عه‌بدولسه‌لام ئه‌لبه‌كر، كوڕى ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر، سه‌رۆكى پێشووترى عێراق: بۆ عه‌ره‌بى سوننه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باشتره‌ له‌ حكومه‌تى عێراق
- محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: تا عێراق كه‌ركوكى نه‌گرت، بریتانییه‌كان پرۆتۆكۆلى نه‌وتى كه‌ركوكیان له‌گه‌ڵدا ئیمزا نه‌كرد
- 17 كه‌س ژ خێزانا ئه‌یازى هێشتا د ده‌ستێ داعشێدانه‌
- پارێزگاره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركوك بڕیارى رووخاندنى 130 خانووى هاووڵاتیانى كوردى داوه‌
- ژماره‌یه‌كى زۆر منداڵى ئێزدى له‌ داعش رزگاریان بووه‌ و حكومه‌تى به‌غدا راده‌ستى كه‌سوكاره‌كه‌یان ناكاته‌وه‌
- حازم ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینیى هه‌رێمى كوردستان: راست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن 400 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه‌، به‌ڵكوو 200 هه‌زاره‌
- به‌ هه‌زاران جۆر ده‌رمان نرخیان له‌سه‌ر نییه‌ و جێگه‌ى گومانن
- كچێكى دهۆكى.. به‌ دوو ملیار دینار هاوكاریى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
- زستان له‌ كولتوورى كورده‌واریدا .. ئه‌ده‌بى زاره‌كیى كورد، له‌ كۆڕى شه‌وانى زستاندا پشتاوپشت و ده‌ماوده‌م به‌زیندوویى ماوه‌ته‌وه‌
- یاسین قادر به‌رزنجى، شیعره‌كانى گۆران له‌سه‌ر CD تۆمار ده‌كات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure