نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 30/01/2018‌ :: 26354‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی كانونی دووه‌م، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 123 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


کۆمپانیای (پەی ماستەر) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

وتیشی "100 دۆلار بە 123 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 124 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکراوە".

سه‌باره‌ت به‌هۆكارى دابه‌زینى به‌هاى دۆلار وتى " ئه‌مڕۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ مه‌زادى رۆژانه‌دا 5.82 ملیۆن دۆلار فرۆشتووه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دۆلار هه‌بووه‌".

به‌گشتى له‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا به‌هاى 100 دۆلار زیاتر له‌ 1250 دینار دابه‌زیوه‌، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو 100 به‌ 125.300 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا، پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆش 100 دۆلار به‌ 123.850 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە