نرخى دۆلار به‌کاتی داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 29/01/2018‌ :: 599‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌م، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 124 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 124 هەزار و 150 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 125 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، روو له‌ دابه‌زینه‌ و رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 100 دۆلار به‌ 125 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕدا 100 دۆلار دابه‌زى بۆ به‌ 124 هەزار و 150 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە