ده‌نگبده‌ و ئایفۆنێك به‌دیارى وه‌ربگره‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/01/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى كانونى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- مامۆستایان بایكۆتیان ده‌ستپێكرد و وردبینى ناوه‌كانیان به‌رده‌وامه‌
- (رێژه‌ى یاسایى) دانیشتنى (نوێنه‌ران)ى دواخست
- ره‌شه‌با به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فر و باران نابارێت 
- ئامارى كوژراوانى سوپاى توركیا له‌ عه‌فرین بڵاوكرایه‌وه‌
- تۆمارى ده‌نگده‌ران گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانه‌
- ده‌نگ بده‌ و ئایفۆنێك به‌دیارى وه‌ربگره‌ .. پلانى ڤلادیمیر پوتین بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى روسیا 2018
- توركیا داواى پشتیوانى له‌ ناتۆ ده‌كات .. هێزه‌كانى چوونه‌ باكوورى عه‌فرین
- هه‌ڵوێستى ئێران به‌رامبه‌ر به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى عه‌فرین

خه‌بات:
- میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ خورماتوو ناوى گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان ده‌گۆڕێت
- ئه‌مریكا: شه‌رمه‌زارییه‌، ره‌وشى عه‌فرین ئارام بوو تێكیبده‌یت
- هه‌یكه‌لى حكومه‌ت بچووك ده‌كرێته‌وه‌
- كۆمپانیاى چاككردنه‌وه‌ى تانكه‌ ئه‌مریكییه‌كان كاره‌كانى له‌ عێراق راگرت
- كچه‌ شه‌ڕڤانێك به‌ گیانى خۆى رێگه‌ له‌ تانكێكى توركیا ده‌گرێت
- توركیا به‌ به‌كارهێنانى ناپاڵم تۆمه‌تبار ده‌كرێت
- فه‌له‌ستین، رێزى له‌ تێكۆشان و قوربانیى هێزى زێره‌ڤانى نا
- له‌ژێر دروشمى "عه‌فرین ناكه‌وێ" له‌ هۆڵه‌ندا خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى به‌ڕێوه‌چوو
- ئه‌مریكا كار بۆ دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئارام له‌ سوریا ده‌كات
- سۆران .. رۆژانه‌ پێنج هه‌زار گه‌شتیار رووده‌كه‌نه‌ چیاى كۆڕه‌ك
- ئاڵۆزییه‌كانى كێشه‌ى كاره‌با و سووته‌مه‌نى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا .. به‌رهه‌مى كاره‌با كه‌مى نه‌كردووه‌ له‌چاو رابردوو، به‌ڵام سه‌عاته‌كانى پێدانى كاره‌با كه‌مبوونه‌ته‌وه‌

رووداو:
- 52 كۆچبه‌رى كورد بێسه‌روشوێنن
- پارتى و یه‌كێتى ده‌ستبه‌ردارى كۆتاى ئێزدییه‌كان ده‌بن .. چوار حیزب كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسیى كۆتای ئێزدى ده‌كه‌ن
- دۆسیه‌ى بازرگانیى نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش دانه‌خراوه‌
- كه‌ركوك بۆ "ئاساییبوونه‌وه‌" ده‌بێ چاوه‌ڕێى هه‌ڵبژاردن بێت
- كورد داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان ده‌كات
- پارتى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان چاوه‌ڕێى یه‌كێتییه‌
- سلێمانى حزبى نوێ ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مان .. خولى داهاتووى په‌رله‌مان پڕده‌بێ له‌ لیستى بچووك
- كۆمیسیۆن چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانییه‌ بۆ دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن
- 300 چه‌كدارى بیانیى داعش له‌ گرتووخانه‌كانى رۆژئاڤان
- داڤۆس نه‌یتوانى "جیهانه‌ لێكترازاوه‌كه‌" كۆبكاته‌وه‌
- گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گوڵه‌باخ له‌ كوردستان دروستده‌كرێ
- له‌ كوردستان ساڵانه‌ 470 هه‌زار تۆن شیر ده‌خورێته‌وه‌، 57%ى به‌رهه‌مى ناوخۆیه‌
- قوتابخانه‌ ئاینییه‌كان و داهاتووى كۆمه‌ڵگه‌ى توركى .. توركیا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى
- ئێران و ئه‌سه‌د براوه‌ى شه‌ڕى عه‌فرینن

چاودێر:
- ئیسماعیل بێشكچى بیرمه‌ندى تورك: جگه‌ له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو توركیا دژى له‌شكركێشى سه‌ر عه‌فرینن
- توركیا چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت و كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تیش هێشتا بێده‌نگه‌
- میدیا جیهانییه‌كان: توركیا شكستیهێناوه‌ و ناتوانێت له‌ عه‌فرین پێشڕه‌ویى بكات
- ئاڤێستاى تانكشكێن، ئه‌نقه‌ره‌ ده‌هه‌ژێنێت

هه‌ولێر:
- جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى عێراق و كوردستان ده‌كات
- ئه‌ندام و لایه‌نگرانى ئه‌نه‌كه‌سه‌ سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كه‌ن
- كورد و سوننه‌ جارێكى تر هۆكاربوون له‌ دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق
- له‌ هه‌ڵبژاردنى دابێ، ته‌نیا شیعه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانیان سوودمه‌ند ده‌بن
- جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا: كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت
  * بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ واشنتۆن سزاى نوێ به‌سه‌ر مۆسكۆدا بسه‌پێنێت
- بن ته‌لال ئازادكرا .. سامانه‌كه‌ى به‌ نزیكه‌ى 20 ملیار دۆلار مه‌زنده‌ ده‌كرێت
- ئاواره‌كانى عه‌فرین داواى هاوكارى ده‌كه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure