پارتى: له‌كه‌ركوك بەمەرج به‌شداریى هه‌ڵبژاردن دەکەین

هەواڵ / کوردستانی :: 29/01/2018‌ :: 398‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
لێپرسراوى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ به‌هێزیى به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا و پرسى به‌شداریكردنیشیان له‌ كه‌ركوك یه‌كلانه‌بوەته‌وه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند مه‌رجێكەوە.

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رێكه‌وتى 12ى ئایارى ئەمساڵی دیاریكرد بۆ ھەڵبژاردنه‌كانى داهاتووى پەرلەمانی عێراق، پارتی  دیموكراتى كوردستانیش رایگەیاندووه‌ ئامادە نین بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا بکەن لە كه‌ركوكوك و به‌شێك له‌ ناوچە دابڕاوەکان.

خەسره‌و گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا پارتى بڕیاریداوه‌ لە پارێزگای کەرکوك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن، به‌ڵام لە موسڵ و  ناوچەکانی دیکە زۆر بەھێزەوە بەشداری دەکات و ھەوڵ دەدەن زۆرترین ڕێژه‌ى کورسی بەدەستبێنن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا بڕیار ئه‌وه‌یه‌ له‌كه‌ركوك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئەگەر ئەو داگیركارى و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ربازییه‌ لاببرێت، ئیداره‌ی ھاوبەش ئەو شارە بەڕێوه‌ببات ئامادەن بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و به‌شداریكردنه‌ى پارتى له‌كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حوكمێكى سه‌ربازى هه‌ڵبژاردن هیچ مانایه‌كى نابێت و به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كارى ئه‌نجامده‌درێت له‌به‌رامبه‌ر كورد.

به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى، ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد، ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی کاندیدانین بۆ ئەو ھەڵبژاردنە كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شاره‌كان دیاریده‌كرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure