پەرلەمانی عێراق لەبارەی مامەڵەی بانكی لەگەڵ هەرێم بڕیارێكیدا

هەواڵ / ئابوری :: 29/01/2018‌ :: 888‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بەوەی پێویستی بەو رێوشوێنانە نەماوە كە پێشتر لەبارەی مامەڵە بانكییەكانەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە.

بڕیارەكە دوای ئەوە هاتووە، كە ئامانجی داواكراو لە پرسی بانكەكان هاتۆتە دی و داواش لە بانكی ناوەندی دەكات مانگانە راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی دراو و پارەوە لەعێراق بداتە لیژنەی پەیوەندیدار لەپەرلەمانی عێراق.

نه‌جيبه‌ نەجيب په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى عێراق به‌دواڕۆژى راگه‌ياند "ئه‌و بڕياره‌ى كه‌ مامه‌ڵه‌ داراييه‌كانى بانكه‌كانى عێراقى هه‌ڵپه‌ساردبوو، له‌ بنه‌ڕه‌ت و به‌كرده‌ييدا يه‌ك هه‌فته‌ كارى پێكرا، به‌ڵام ده‌ركردنى ئه‌و بڕياره‌ سودى ياسايى و كارگێڕى بۆ ئه‌و بانكانه‌ هه‌يه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌ "جوڵه‌ى دارايى هه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و بڕياره‌ گوڕێكى ترى پێده‌دات، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر كه‌ سیولەی دارايى زياتر بكات، ناردنى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمه‌، كه ‌به‌پێى ده‌ستوور و ياسا كارپێكراوه‌كان 17%ى بودجه‌ى عێراقه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure